شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی
هێرشکردنەسەر شاخی قوڵنگ لەباکوری شاری ئەسفەهان دەکات، کە تەنها دوو کیلۆمەتر لە بنکەی
ئەتۆمی نەتەنەز دورە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئاگاداری
هەموو جوڵەکانی ئێرانین و بەبەهێزی لێیان دەدەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەمریکا
رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاخی قوڵنگ بکاتە ئامانج.
لەبارەی گەروی هورمزەوە،
ترەمپ وتی،" ئەمریکا بەتەواوی گەروی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکات و لەئێستادا هیچ
بۆمبێک لە گەروەکەدا نییە ".