ترەمپ بۆ ئێران: ئەگەر مەرجەكانم بەدڵ نەبێت، بیر لەڕێككەوتن مەكەنەوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاران لەڕوی سەربازی و داراییەوە لەناوچەکەدا دۆڕاون و ئێستا بەپەلە بەدوای رێککەوتندا دەگەڕێن لەگەڵ واشنتۆن، هۆشداری توندیش دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر مەرجەکانی رێککەوتنەکە تەواو دروست نەبن، هەرگیز بیری لێناکاتەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەتۆڕی هەواڵی نیوز نەیشن ڕایگەیاند تاران لەم ساتەدا زۆر بەپەرۆشەوە دەیەوێت بگاتە رێککەوتن، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەگەر مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە دروست و گونجاو نەبن بۆ ئەمریکا، تەنانەت بیریشی لێناکاتەوە.

ترەمپ وتیشی، پەلەکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەهەموو لایەکەوە زیانیان بەرکەوتوە و وتی،"ئێران لەهەموو ڕویەکەوە دۆڕاوە؛ لەڕوی داراییەوە شکستیان هێناوە، لەڕوی سەربازییەوە توشی شکست بوون و لەهەموو بوارێکدا دۆڕاون، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بکەین تا بزانین لەداهاتودا چی ڕودەدات".