پردی سەرەكی دوكان دادەخرێت.. قائیمقامیەتی قەزاكە ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قائیمقامیەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، لەسبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان، كە ئەمڕۆ هەینی 18-9-2026 بڵاوكراوەتەوە، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداركراونەتەوە كە لەسبەینێوە كاتژمێر 6:30ی بەیانی، بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە دادەخرێت، كە هەردوو بەری قەزاكە بەیەكەوە دەبەستێتەوەو ڕێگای هاتووچۆی شۆفێرانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و ئیدارەی راپەڕین و دەشتی كۆیە.

قائیمقامیەتی دوكان داوای لەشۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی كاری نۆژەنكردنەوەكە تەواو دەبێت و پردەكە بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە، پردی دوەمی قەزاكە بەكاربهێنن و بەڕێگای بەری سارتكەدا هاتوچۆ بكەن.