شارپرێس:
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا بەتەواوی لەعێراق کشاوەتەوەو ئەوەش ئاشكرادەكات، كە بەغداو واشنتۆن ساڵی 2024 لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێککەوتبون.
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕاگەیاندوە، سەرجەم هێزە ئەمریکییەکان و هێزە پاڵپشتییە لۆجیستیکییەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوی لەعێراق کشاونەتەوە.
بەگوێرەی پنتاگۆن، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لەعێراق جێگیرکرابون.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 30ی ئەیلول سەرجەم هێزەكانی هاوپەیمانان عێراق جێبهێڵن، بەهۆشیەو 4 ڕۆژ پشوی فەرمی ڕاگەیاندراوە.