وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پارەی خوێندنی زانكۆو پەیمانگا تایبەتەكانەوە بڕیاریدا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم، سەرجەم زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت پێش ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوان، قیستی کرێی خوێندن لەخوێندکاران وەربگرن.

 
بەگوێرەی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت لەوەزارەتی خوێندنی باڵا کە بە ژمارە (16517) لە ڕێکەوتی (27ی ئەیلولی 2026) دەرچوەو ئاراستەی سەرجەم زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) کراوەتەوە.
 
لەگشتاندنەکەدا هاتوە، پاڵپشت بەرێنماییەکان، پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت پابەندبن بەمەرجەکانی وەرگرتنەوەو بەهیچ شێوەیەک قیستی کرێی خوێندن لەهیچ خوێندکارو قوتابییەک وەرنەگرن، تا ئەو کاتەی ناوی وەرگیراوان بەشێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕادەگەیەندرێت.