شارپرێس:
فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە، 30ی ئەیلول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026، پشوی فەرمی بن.
بڕیارەکە لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دراوەو لە 30ـی ئەیلولەوە تاوەکو 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەبێت و سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانيش دەگرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەر پشوی كۆتایی هەفتە دەكەویت، بۆیە بەدوو ڕۆژ ناوهێنراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لە 30ـی ئەیلولەوە تاوەکو 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ڕابگیرێت. ئەم بڕیارەش وەک ڕێزگرتنێکە بۆ ئەوەی بەڕۆژانی سەروەریی کۆماری عێراق ناوی هێناوە.