دەزگای ئاسایش گروپێکی تیرۆریستی دەستگیردەکات.. پلانیان هەبوە لەهەڵەبجە تەقینەوە بکەن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، گروپێکی چەکداری داعشی سەر بە "ویلایەتی کوردستان"ی هەڵوەشاندەوە و 22 ئەندامی گروپەکەی  دەستگیرکرد، کە بەنیازبون چەن کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.


دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕۆژانی 8 تا 12ى 9ى 2026 لەماوەی  96کاتژمێر، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتبار لەسنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیربکەن ".

ئەوەشیخستەڕوو، پیلانی چەکدارانی داعش- کەتیبەی 5ی سەربە ویلایەتی کوردستان بەمشێوەیە بوو:

-خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە.
-دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە.
-چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند.
-دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور )
-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە.
-کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک.

دەزگای ئاسایش دەڵێت، لەم ئۆپراسیۆنەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی و سەربازی، کە بریتین لەمانە:

یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گولـلە و پێنج حەشوە.
یەک گولە هاوەن.
شەش بۆمبی دەستی (رومانە)
شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و 13 مەخزەن و 300 فیشەک.
دوو دەمانچە و 100 فیشەک.
یەک کامێرای چاودێری.
یەک دوربینی سەربازی.
جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی.
تۆمەتباران بەماددەی 2ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە.