وادەی دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینە حکومییەکەی زەیدیی دیاریکرا

عیراق

52 خولەک پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانی عێراق رۆژی 8ی 10ی بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینە حکومییەکەی عەلی زەیدیی دیاریکرد، کە لەئێستادا لەکۆی 23 وەزارەت، نۆ وەزارەتی یەکلانەکراوەتەوەو بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

عوسمان شەیبانی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد،" رۆژی پێنجشەممە، رێککەوتنی 8ی 10 دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی ئەو وەزارەتانە دەدرێت، کە تاکو ئێستا وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە ".

نزیکەی پێنج مانگە کابینەی نوێی حکومەتیی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدیی دەستبەکاربوە، بەلام تاکو ئێستا لەکۆی 23 وەزارەت تەنها 14 وەزارەت یەکلاکراوەتەوە،