شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمشەو باران
بارینی پچڕ پچڕ لەبەشێکی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و کاتەکانی بەیانی
کاریگەرییەکەی بە لاوازی دەمێنێتەوە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بارانبارینەکەی
ئەمشەو هەندێکجار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و تا نیوەشەو لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی
باکوری هەرێم، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، ئیدارەی سۆران، ڕاپەرین، سلێمانی و
هەڵەبجە بەردەوامی دەبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،
هەروەها لە سەنتەری شارەکان (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک) ئەگەری بارینی
نمەباران هەیە، پاشان لە دوای نیوەشەو تا کاتەکانی بەیانی کاریگەرییەکەی بەلاوازی
دەمێنێتەوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
بەرزترین خێرایی بای تۆمارکراو لە هەندێ
ناوچەی هەرێم (نوێ)
هەولێر 48 کم/ک
خەبات 41 کم/ک
ئاکرێ 48 کم/ک
ئامێدی 51 کم/ک
بامەرنێ 57 کم/ک
بارزان 67 کم/ک
مەیدان 38 کم/ک