مێلانیا ترەمپ ئاگربەستی نێوان ئۆكرانیاو ڕوسیای ڕاگەیاند..كاتیەو لەشارێكەوە جێبەجێدەكرێت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، ڕوسیاو ئۆکراینا بەنێوەندگیریی مێلانیا ترەمپ رێککەوتون ئاگربەست لەشارێکی ژێر کۆنترۆڵی ڕوسیا ڕابگەیەنن و دەشڵێت، ئاگربەستەكە كاتییە.


بەگوێرەی ڕاگەیێەدراوەکەی کۆشکی سپی، ئاگربەست لەشاری ئۆلێشکی ڕادەگەیەندرێت کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕوسیادایە، ئامانجی ئاگربەستەکە گەیاندنی هاوکاریی مرۆییە بەدانیشتوانی شارەکە لەرێرەوێكی پارێزراوەوە.

ئاگربەستە کاتییەکە لەڕۆژی 29ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی چالاکییە سەربازییەکان لەو شارەدا ڕادەگیرێن بۆ ئەوەی رێڕۆیەکی ئارام بۆ گەیاندنی هاوکارییە فریاگوزارییەکان و دەربازکردنی هاوڵاتییان دابین بکرێت.