شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لەکەرتی ڕۆژئاوا دەکات.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بەیاوەریی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری سەردانی خەلیلی کردو ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپا ئامادەن و کاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دەستنیشان دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بریتی دەبێت لەچونە ناو ئەو گەڕەکەی چەکدارەکانی لێوە هاتون، دەرکردن و چۆڵکردنی دانیشتوونەکەی، پشکنینی ماڵ بەماڵ و وێرانکردنی ژێرخانی تیرۆر" .
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، سوپا هەمان ئەو مۆدێلە پەیڕەو دەکات کە لە کەمپەکانی باکوری کەرتی ڕۆژئاوا لەکانونی دوەمی 2025 جێبەجێی کرد، کە بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکان، بوە هۆی ئاوارەبونی زۆرەملێی هەزاران کەس.