شارپرێس:
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا ئاشكرایكرد، دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا (سبەی یان دووسبەی) هێرشێکی نوێ بکرێتە سەر ئێران.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لەچاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند،" دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا هێرش بکرێتە سەر ئێران".
نێردەکەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەهەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی واشنتۆنیش کرد و ڕایگەیاند، ترەمپ زۆر ڕون بوەو ئامادەیەو دەرگای بۆ رێککەوتن واڵایە".
باراک باسی لەکاریگەریی هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لەحوزەیرانی 2025 بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و شەڕی ئەم ساڵ کرد و وتی،"هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە مەترسی و هەڕەشەی دەستبەجێی ئەتۆمی لەئارادا نەماوە."
تۆم باراک جەختی لەپێداگری و جیدییەتی سەرۆکی ئەمریکا کردەوە و وتی،"سەرۆک ترەمپ هەڕەشەی بێ کردار و بەتاڵ ناکات".