شارپرێس:
لەگروی هورمز هێرشكرایەسەر دوو كەشتی، یەکەمیان کەشتی جی ئی ئێم 2 بوو لەنزیک کەناراوەکانی ئیمارات و کەشتییەکەی دیکەش لەنزیک ناوچەی لیمای عومان کرایە ئامانج.
هاوكات، بەرپرسانی ئیمارات بەئامانجگرتنی کەشتییەکەو دزەکردنی نەوتیان لێیەوە پشتڕاستکردەوە.
هەروەها، سەنتەری چاودێریی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا پێکرانی کەشتییەکەی دیکەی لەنزیک کەناراوەکانی عومان لەگەروی هورمز ڕاگەیاند.
کەشتیی جی ئێم دوو ئاڵای پەنەمای لەسەر بوەو خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای گڵۆباڵ ئینێرجی ماریتایمی تایوانی دەگەڕێتەوە. کەشتییەکە لەنزیک کەناراوەکانی ئیمارات بەتەقەمەنی کرایە ئامانج و گڕی گرت.
وەزارەتی گۆڕانی کەشوهەواو ژینگەی ئیمارات بڵاویکردەوە، نەوت لەو کەشتییەوە دزەی کردوەتە کەناراوەکانی ئومل قەیوەین لەباکوری دوبەی.
وێنەی مانگی دەستکردەکان دەری دەخەن کە پەڵە نەوتەکە بەدرێژایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر و بە ڕوبەری 190 کیلۆمەتری چوارگۆشە بڵاوبوەتەوە و تاوەکو 6 کیلۆمەتر لەکەناراوەکان نزیک بوەتەوە.