شارپرێس:
عەلی زەیدیي، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تا 30ـی حوزەیرانی داهاتوو گروپە چەکدارەکان، چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن.
عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بوە لەدورخستنەوەی عێراق لەگۆشەگیربونێکی نێودەوڵەتی کە تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم لەبەردەمیدا بوو.
عەلی زەیددی لەبارەی بەهای دینارو دۆلاريشەوە ڕایگەیاند، کە لەماوەی داهاتودا بەهای دینار بەرز دەبێتەوە و نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 155 هەزار دینار دادەبەزێت.
سەبارەت بەپرسی چەک، سەرۆک وەزیران وتویەتێ، دۆسیەی چەکیان لەگەڵ سێ گروپدا تەواو کردوەو لەگفتوگۆدان بۆ یەکلاکردنەوەی لەگەڵ چوار گروپی دیکە بۆ داماڵینی چەکەکەیان.
جەختیشی کردەوە، لە 30ـی حوزەیرانی داهاتوو هیچ چەکێک لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا نامێنێت و کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە بڕیارێکی کۆتاییەو گەڕانەوەی بۆ نییە، هەروەها وتی،" عێراق دەوڵەتێکە گروپی هەیە، نەک گروپەکان خاوەنی دەوڵەت بن".
عەلی زەیدیی جەختیشیكردەوە، كەلەئایندەیەکی نزیکدا عێراق لەگروپە چەکدارەکان پاک دەبێتەوەو چەک تەنیا لەدەست هێزە ئەمنییەکاندا دەبێت، کۆتاییهاتنی بونی هێزە بیانییەکان مانای کۆتاییهاتنی ئەو پاساوانەیە کە بۆ هەڵگرتنی چەک دەهێندرانەوە.