ئێران بەپەیامێك وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل دەداتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژکارو یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ، نیشانەی بێدەسەڵاتی و پەرێشانییە.


محەمەد موخبیر، ڕاوێژکارو یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئێران خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەناسێت و شارەزایە لەدروستکردنی شۆکی مەیدانی، هەروەها دەتوانێت بەبەکارهێنانی رێگریکردن لەگواستنەوەی نەوت و وزە کارتی فشاری خۆی بەکارنهێنێت و هاوکێشەکان لەدوژمن تێکبدات.

محەمەد موخبیر، لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، لەم ناوچەیەدا نەتەوەیەک بونی هەیە کە هەزاران ساڵە لەوێ دەژی، لەبەرامبەردا ئیسرائیل وڵاتێکی لەمێژینە و کاریگەری ناوچەکە نییە، بۆیە دەبێت تەنیا بیر لەنەمانی خۆی بکاتەوە.