پلانێكی ئێران بۆ هێرشكردنە سەر كەنداو ئاشكرادەكرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ جاری دوەم، دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، كەتاران پلانی داڕشتوە بۆ بەئامانجگرتنی کێبڵە ژێر دەریاییەکان لەکەنداو ئاشكراشیانكردوە، پلانەكە وایە ئەگەر ئەمریكاو ئیسرائیل هێرشبكەن ڕاستەوخۆ لەئامانجەكان دەدات، لەكاتێ:دا پێشتریش دوو بەرپرسی دیكە ئەم پلانەی تارانیان ئاشكراكردبوو.


دوو بەرپرسی ئێران لەو بارەیەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کردوە، یەکێکیان ئاماژەی بەوە کردوە ئامانجی ئێران ئەوە دەبێت دوای هەر هێرشێک رێگری لەچاککردنەوەی ئەو کێبڵانە بکات، تاوەکو پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی و لەناویاندا هێڵی ئینتەرنێت درێژە بکێشێت. 

بەرپرسەکەی دیکە ڕایگەیاندوە،" ئەگەر هێرش بکرێتەوە سەر ئێران، هیچ هێڵێکی سور نامێنێت، لەکێبڵە ژێر دەریاییەکانەوە تاوەکو بنکە سەربازییەکان، لەناویاندا بنکە نهێنییەکان." بەرپرسەکە هۆشداریشی داوەتە واشنتۆن کە یاری بەئاگر نەکات و وتویەتی، ئێران دەستی بەتەواوی کێبڵە ژێر دەریاییەکان دەگات و بەئاسانی دەتوانێت وێرانیان بکات.