هۆشداری لەبوونی بۆمب لە12 گەشتی ئاسمانی ئەوروپادا دەدرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
مەترسی بوونی بۆمبەكان لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مەترسی بوونی بۆمب لەنێو چوار فڕۆكەدا هەبووە كە لە ئاسمانی فەڕەنسادا بوون.

هاوكات سەرچاوەكان لە فڕۆكەخانەی پراگ لە چیك دەڵێن، هەواڵی بوونی بۆمب لەنێو هەشت گەشتی فڕۆكەخانەكەدا هەبووە.

دوێنێش هەواڵی بوونی بۆمب لەنێو زیاتر لە پازدە گەشتی ئاسمانی بڵاوبووەوە لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی و فڕۆكەكان نیشتنەوەی ناچارییان ئەنجامدا.

لەلایەكی دیكەوە بارەگای دەستەی پەخشی ئێرلەندا و ڕۆژنامەی ئێریش ئێندیپێندنتی ئێرلەندی بەهۆی بوونی مەترسی بۆمبەوە چۆڵكرن.

بەرپرسێكی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی ئەڵمانیا ئاسایین و مەترسی بۆمب كاریگەری لەسەر گەشتەكان نەبووە.