ڕێكخەری گشتیی گۆڕان و كونسوڵی ئێران كۆبوونەوە

کوردستان

27 خولەک پێش ئێستا‌ 96 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ، هەینی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ماڵی خۆیدا پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان كرد.

بەگوێرەی میدیای فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕان، لە دیدارەكەدا، هەردوولا دۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەلومەرجی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و بیروڕایان لەبارەی ئەو پێشهاتانەوە گۆڕییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕێگاكانی چارەسەركردنی گرفتە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەكان و قەیرانەكانی بەردەم ناوچەكە كرا.