جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر هەرێم

کوردستان

16/11/2026‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە دوو مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە دۆڵی ئالانە و تەنها زیانی ماددی هەبووە

عەلی ڕەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ شارپرێس ڕایگەیاند کە بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر بارەگاکەیان لە ناوچەی دۆڵی ئالانە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە مووشەکەکان بەر پرسگەی بارەگاکە کەوتوون و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.