شارپرێس:
چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمشەویان
ئاشکرادەکات، کە تێیدا عەلی زەیدیی، بافڵ تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید و نزار ئامێدی
ئامادەی بون.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
لەکۆبونەوەکەدا سەرجەم پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان لەعێراق و ناوچەکە
تاوتوێکران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو کۆبونەوەیەدا بودجەی گشتی وڵات
و هەنگاوەکان بۆ سەقامگیری ئابوری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" چوارچێوەی
هەماهەنگی میوانداری شاندێکی شاری سلێمانی کردوە، کە لە نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار و
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئامادەی بون ".