شارپرێس:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەباشییەکانیان لە دەوروبەری ناوچەی جەرفولسەخر، لە باشووری بەغدا، چڕکردۆتەوە؛ لە کاتێکدا جووڵەی سیاسیی بە سەرکردایەتیی چوارچێوەی هەماهەنگی خێراتر بۆتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێرشبردنە ناو شارۆچکەکە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراوی سەرۆک وەزیران.
هەوڵە سیاسییەکان ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکن لەسەر دوو خاڵ کە ئەوانیش کشانەوەی سەلامەتی ئەندامانی حیزبوڵڵای عێراق لە جەرفولسەخر و چوونەناوەوەی ئاشتییانەی سوپای عێراق بۆ ناو شارۆچکەکە.
بەڵام چەکە قورسەکانی گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەتیی حیزبوڵڵای عێراق، بەربەستێکی گەورەی بەردەم ڕێککەوتنەکەیە؛ چونکە حکومەت داوای ڕادەستکردنی ئەو چەکانە دەکات بە هێزە ئەمنییەکان.
هەروەک، پشکنینی وردی ئۆتۆمبێلەکانی ئەندامانی حیزبوڵڵای عێراق کە لە ناوچەکە دەکشێنەوە، خاڵێکی ناکۆکییە؛ چونکە لایەنە فەرمییەکان نیگەرانن لە بوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بەقاچاخبراو.
ئاماژە سیاسییەکان ئاماژە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراوی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەکەن؛ بەڵام لە مەیداندا گرژییەکان بەردەوامن و نیگەرانی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نزیک لەنێوان سوپای عێراق و کەتائبی حیزبوڵڵای عێراق هەیە.