شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی
عێراق رایگەیاند، رێگە بە هیچ کەسێک نادەن دەست بۆ ئارامی عێراقییەکان ببات و سامانەکەیان
بدزێت.
نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،" عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیران چاویکەوت بە
ژمارەیەک سەرۆک هۆز و کەسایەتی پارێزگای نەجەف و باسی لەوەکرد کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی
گەندەڵکاران بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت "
ئەوەشیخستەڕوو،" هەر کەسێک لەدەرەوەی چوارچێوەی
دەوڵەت چەکی بەدەستەوە بێت روبەڕویان دەبنەوە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەن ئاسایشی
عێراقییەکان بخاتە مەترسییەوەو سامانەکەیان بدزێت ".