لەعێراق بەقاچاخبردنی 60 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەبەهای ساڵانەی سێ ترلیۆن دینار ئاشکرا دەکرێت

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحمەد سەددام، شارەزای ئابووریی ئاشکرای کردووە کە بەپێی خەمڵاندنە نافەرمییە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژانە نزیکەی 60 هەزار بەرمیل نەوت لە سەرتاسەری عێراق بەقاچاخ دەبرێت، لە کاتێکدا بەهای ئەو بڕە نەوتە لە بازاڕدا دەگاتە بڕێکی زۆر گەورەی پارە.

 
سەددام رایگەیاندووە؛  ئەگەر نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان 60 تا 70 دۆلاردا بێت، بەهای ئەو نەوتەی ڕۆژانە بەقاچاخ دەبرێت، لە ساڵێکدا دەگاتە نزیکەی 2 ملیار دۆلار، کە هاوتای نزیکەی 3 ترلیۆن دیناری عێراقییە.

بەپێی وتەکانی ئەم شارەزایە، نەوتی بەقاچاخبراو لە داتاکانی بەرهەمهێنانی فەرمیی تۆمار دەکرێت، بەڵام لە ڕێگەی کون و کەلەبەرەکانی بۆڕییەکانەوە دەردەچێت؛ ئەمەش جیاوازییەک لە نێوان ئامارە تۆمارکراوەکان و بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە درووستدەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە پارەی قاچاخکاریی نەوت دەکرێت لە ڕێگەی سپیکردنەوەی پارەوە بگۆڕدرێت بۆ پرۆژەی نایاسایی، لەگەڵ ئەوەی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی فشار دەخاتە سەر بازاڕی دراو و دەتوانێت کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دینار هەبێت.

دۆسیەی قاچاخکردنی نەوت لە ناوچەی جەرفولسەخر لە پارێزگای بابل، لە تشرینی دووەمی 2026دا بەرزکرایەوە، دوای ئاشکرابوونی ڕاپۆرتێکی تەکنیکیی هەواڵگری دەربارەی گومانی بەردەوامیی قاچاخکردن لە ساڵی 2021ەوە.

حکومەتی عێراقیش لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 2026دا پشتڕاستی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بوونی قاچاخکردنی نەوت، پاڵاوگەی نەوتی و دەستکاریکردن لەم دۆسیەیەدا دەریانخستووە.

بەپەلە