شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ڕوونی لە دیارترین ناوەکانی گریمانکراوەکانن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2028دا.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز"، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەو کەسەی پێی وایە دەبێت لەو ساڵەدا پاڵێوراو بێت، وتی: "جەی دی ڤانس و مارکۆ ڕوبیۆ بە ڕوونی لە دیارترین کاندیدە گریمانکراوەکانن"، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە "لەوانەیە هەندێک سوپرایز هەبن".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە گفتوگۆکان دەربارەی ئەو کەسەی لە ناو پارتی کۆمارییدا جێگەی ترەمپ دەگرێتەوە، بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ لەمدواییانەدا ڕایگەیاندووە ئەگەر جەی دی ڤانس بڕیاری بەشداری لە هەڵبژاردنی 2028دا بدات، پشتیوانیی لێ دەکات.
ڕوبیۆ هەروەک ڕوونی کردۆتەوە کە پلانی وازهێنان لە پۆستی ئێستای نییە و ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە بەردەوامبوون لە کارکردن لەگەڵ ترەمپ تا کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی.