کاروان گەزنەيی: قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاروان گەزنەيی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەموو گەندەڵیەک و دەشڵێت، قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە.


كاروان گەزنەيی، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەیە دەست بخاتە دەستی هەر لایەنێک کە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی وتیشی، پاراستنی قەوارەی کوردستان یەکسان نیە بەسازشکردن لەسەر مافەکانی خۆیان و  جەختی كردەوە كە یەکێتی باوەڕی بەدیالۆگ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وتەبێژەكەی یەكێتی لەبارەی كۆبونەوەكی پەرلەمانی كوردستانەوە قسەی كردو ڕایگەیاند،" بۆ دانیشتن مەرجمان ئەوەیە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە".

دەشڵێت، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکسان نییە لەگەل رێککەوتن لەگەڵ کابینەی حکومەتی هەرێم.

لەبارەی هەڵوێستی یەكێتییەوە وتی،" یەكێتی باوەڕی وایە کە سیاسەت بەڕاستگۆی دەکرێت و  سازش ناکات لەسەر هیچ حەقێکی خۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت".

كاروان گەزنەیی، جەختیشی كردەوە، كە یەکێتی پێداگرە لەسەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان و هەرکات پێویست بکات سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر مافی گەلەکەی لەبەغدا دەبێت