عەمار حەكیم ئەگەری روودانی "تسۆنامی" لەراپرسییەكەی هەرێم دەكات

عیراق

16/07/2017‌ 2478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمەر حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكانی عێراق رایگەیاند، كە ئەگەر هەیە بەهۆی راپرسییەكەی هەرێمی كوردستانەوە "تسۆنامی" رووبدات.

عەمار حەكیم راشیگەیاند، هۆكاری روودانی "تسۆنامییەكە ئەوە دەبێت، كە بەجیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لەعێراق بەهۆی راپرسییەكەوە، دابەشكاری تر لەناوچەكە رووبدات".

بەقسەی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، دابەشكارییەكە تەنیا عێراق ناگرێتەوەو تەواوی ناوچەكانی تری دەوروبەری عێراقیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەوە وەك رووداوی "تسۆمانی" دەبێت.

ئەو قسانە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە ئەوە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوەو ئەوەش لەچوارچێوەی كاردانەوەكاندایە.

"تسۆنامی" یەكێكە لەرووداوە سروشتییەكان، كە لەئەنجامی  زنجیرە  تەقینەوەیەكی  چیایی ئاگرینی لەژێر دەریادا ڕوودەدات‌و لەشێوەی زریانێكی بەهێز لەناو دەریادا دەبینرێت، كە بەهۆی بومەلەرزەوە روودەدات.

هـ ـ ح

بەپەلە