سوپای عێراق رەتیدەكاتەوە لەكاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دەستوەردانی سەربازی بكات

عیراق

24/07/2017‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیكردەوە، كە عیرفان حەیالی وەزیری بەرگری عێراق باسی لەدەستوەردانی سوپای وڵاتی كردبێت، ئەوەش لەكاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەهەرێمی كوردستان.

وەزارەتی بەرگری لەو بارەوە رایگەیاندووە، كە چەند لێدوانێكی عیرفان حەیالی لەمیدیاكانی ئێران بڵاوبووەتەوە، بەوەی سوپا دەستوەردان دەكات، ئەگەر هاتوو دەوڵەتی كوردی رابگەیەنرێت.

وەزارتەكە راشیگەیاندووە، كە ئەوان پابەندی یاسا دەبن‌و پرسی راپرسی هەرێمیش پرسێكی سیاسییەو ئەوان هیچ دەستوەردانێكیان لەو پرسە نابێت، وەك بەشێك لەمیدیاكان باسیان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێستا عیرفان حەیالی لەوڵاتی ئێرانەو لەگەڵ ئەو وڵاتە رێككەوتنێكی سەربازی واژووكردووە، كە میدیاكانی ئەو وڵاتە لێدوانەكەی ناوبراویان بڵاوكردووەتەوە.

هـ ـ ح