شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، پێویستیان بەمۆڵەتی هیچ لایەنێك نییە، تا مۆڵەتی لێوەرگرن.
مەسعود بارزانی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێویستیان بەمۆڵەتی هیچ لایەنێك نییە، بۆیە راپرسی لەكاتی خۆی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدەدەن.
ئەو قسانەی مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ رۆژنامەی "ئەهرام"ی میسری، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەقەكەی بڵاوكراوەتەوە.
بارزانی جەختیشیكردووەتەوە، ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەبێتو باسی لەوەش كردووە ئەو وادەی بۆی دیاریكراوە، "بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت.
مەسعود بارزانیو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.
هـ ـ ح