هاوپەیمانی دەكات.. سەدر هۆشداری لەسەر راپرسی كوردستان دەدات

عیراق

11/08/2017‌ 1569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداریدا لەسەر سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بەوەی ئەو پرسە كێشەی ناوخۆیی‌و دەرەوەیی بەدواوە دێت.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ هەینی لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی‌ شەرقولئەوسەت رایگەیاند، كوردەكان بەشێكی سەرەكی پێكهاتەی عێراقن، بەڵام كێشە بەردەوامەكانی نێوان هەولێرو بەغدا هۆكارن بۆ ئەوەی بیر لەئەنجامدانی راپرسی بكەنەوە.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی رەوتی سەدر لەكاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە كێشە لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق هەیە، بەم دوایانەش لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە، لە 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجامبدەن.

سەدر قسەی لەسەر هەڵبژاردەكانی داهاتووش كردووەو بەدووری نەزانیوە رەوتەكەی لەعێراق بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هاپەیمانی نوێ‌ دروستبكات.

لەبارەی ئەو لایەنانەی هاوپەیمانی لەگەڵ دەكەن، سەدر ئاشكرایكردووە، كە رەنگە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران‌و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە هاوپەیمانی بكات‌و پێكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە