شارپرێس:
لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان داواكەی ئەمریكا رەتكردەوەو رایگەیاند، ریفراندۆم دواناخرێتو لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت.
هۆشیار زێباری، ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەك بڕیاری لێدراوە ریفرادۆم لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێتو بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت.
هۆشیار زێباری لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز راشیگەیاند، وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم 25 مانگی 9 ی داهاتووەو هیچ بڕیارێكیش بۆ دواخستنی نییەو لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت، كە بڕیاری هەموو حیزبەكانە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەو بارەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو لێدوانەی هۆشیار زێباری بۆ داواكارییەكەی ئەمریكا بووە، كە داوای لەكورد كردووە پرۆسەی ریفراندۆم لەمانگی نۆ ئەنجامنەدەنو دوایبخەن.
ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە لەرێگەی رێكس تێلەرسۆنی وەزیری دەرەوە داوای لەهەرێم كرد، كە پرۆسەی ریفراندۆم دوابخرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامدا.
هـ ـ ح