وێنە.. یارگای سلێمانی ئامادە دەبێت بۆ بەرێوەچونی یاری نێودەوڵەتی

وەرزش

21/08/2017‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کارەکانی نۆژەن کردنەوەی یاریگای سلێمانی بەرەو کۆتایی دەچێت و یاریگاکەش ئامادە دەبێت بۆ بەڕێوەچونی یاری نێودەوڵەتی.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی دایک، یانەی سلێمانی دەستیپێکردووە لەلایەن شاسوار عبدالواحد کە سەرۆکی فەخری یانەکە تێچوی نۆژەنکردنەوەکەی یاریگاکەی لە ئەستۆ گرتووە

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لیژنەی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق رایگەیاندبو بۆ ئەوەی یانەی سلێمانی بتوانێت و بگاتەوە ئاستی یانە نایابەکان و هەروەها یارگاکەشی بتوانرێت میواندارای یارییە نێودەولەتییەکان بکات.

لە ئێستاشدا نۆژەنکردنەوەکە بەرەو کۆتایی چووە و بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ میوانداری کردنی یارییە نێودەوڵەتیییەکان.


هـ ـ ر