پەرلەمانتارێكی پارتی: ئەگەر بەفەرمی داوا لەهەرێم بكرێت ریفراندۆم دوادەخرێت

کوردستان

27/08/2017‌ 1455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بەفەرمی داوا لەهەرێمی كوردستان بكرێت، ئەوا ریفراندۆمی مانگی نۆ دوادەخرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، كە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنە پارتی دیموكراتە لەپەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، ئەگەر هاتوو بەفەرمی داوا لەهەرێمی كوردستان كراو وادەیەكی دیاریكراوی بۆ دانرا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوە هەرێم پرۆسەكە دوادەخات.

پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتیشیكردەوە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەفەرمی داوای دواخستنی ریفراندۆمی لەهەرێم نەكردووە، وەك ئەوەی لەبەشێك لەمیدیاكان باس دەكرێت.

پەرلەمانتارەكە باسی لەوەش كردووە، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە، هەروەها لایەنە عێراقییەكانیش داوایان نەكردووە ریفراندۆم دوابخرێت، تەنیا وتوویانە ئەوان لەگەڵی نین، بۆیە هەرێمیش بەداوای فەرمی نەبێت ریفراندۆم دواناخات.

قسەكانی شاخەوان عەبدوڵڵا لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

هـ ـ ح