سیروان بارزانی: بۆ لابردنی پاشەكەوتی موچە ریفراندۆم دەكەین

کوردستان

09/09/2017‌ 2839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری كوێر مەخمور رایگەیاند، سەركردایەتی سیاسی كورد بۆ لابردنی پاشەكەوتی موچە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدەدات.

سیروان بارزانی لەمیانی بەشداریكردنی پانێڵێك لەشارەدێی مێرگەسور، راشیگەیاند "راستە ئێستا دۆخی ئابووری هەرێم خراپەو پاشەكەوتی موچە هەیە، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كورد ریفراندۆم دەكات، بۆ ئەوەی ئەو دۆخە چارەسەربكات".

قسەكانی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وەك رەخنەیەك بوو، بۆ ئەو كەسانەی دەڵێن، كە ئەوان ناتوانن پاشەكەوتی موچە لابەن‌و داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و راگەیاندنی سەربەخۆیی دەكەن.

سیروان بارزانی ئەوەشی راگەیاند، كە ئەگەر هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی وەربگرێت، ئەوە بەدڵنیایی لەڕووی ئابووری‌و سیاسی‌و ئەمنی‌و بوارەكانی تریش بەهێز دەبێت‌و خۆی بڕیار لەو بارەوە دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدەدرێت، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامە.

هـ ـ ح

بەپەلە