لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

کوردستان

10/09/2017‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك.

كۆبوونەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت، كە ئێستا سەعات (3:20 دەقەی ئێوارە) كۆبوونەوەكە دەستیپێكردووە.

كۆبوونەوەكە بۆ پرسی دواین ئامادەكارییەكانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانە، كە بڕیارە 25/9/2017 ئەنجامبدرێت.

هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێدەكرێت، كە پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بڕیاریان داوە لەم هەفتەیە كارایبكەنەوە.

پارتی‌و یەكێتی پێش ئەم كۆبوونەوە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو تێدا بڕیاریاندا پەرلەمانی كوردستان لەم هەفتەیە كارابكەنەوە، كە دوو ساڵە كارەكانی پەكیكەتووە.

هـ ـ ح