سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان قسە لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

14/09/2017‌ 1204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ گۆتێریزی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان قسەی لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێریز لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوای ئەوەی لەبارەی ریفراندۆمی هەرێم پرسیاری لێكرا رایگەیاند، كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ ئەوەیە هەولێرو بەغدا لەو بارەوە گفتوگۆی زیاتر بكەن.

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان راشیگەیاند، كە دەبێت هەردوولا لەرێگەی گفتوگۆكانەوە بگەنە رێككەوتن‌و كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن.

قسەكانی گۆتێریز لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم ئەنجامبدرێت، كە ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، ئەوان هیچ بەشدارییەكیان لەپرسەكە نابێت.

هەروەها ئەوەی راگەیاند، كە عێراق بەقۆناغێكی هەستیار تێدەپەڕێت، كە نابێت كێشەی تری بۆ دروستبێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كاریگەرییەكانی شەڕی داعش لەو وڵاتە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێریز، نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەو كێشانەش لەناو پێكهاتەكانی عێراق دروستبووە، دووپاتكردەوەو رایگەیاند، دەبێت تەنیا رێگەی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان بگیرێتە بەر.

هـ ـ ح