بارزانی سوورە لەسەر ریفراندۆم‌و نیگەرانییەكانیش بەردەوامە

کوردستان

18/09/2017‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیاو عێراق، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا داوایان لەهەرێمی كوردستان كردووە ڕیفرانۆمەكە هەڵبوەشێننەوە، چونكە نیگەرانی ئەوەیان هەیە ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێر ڕەنگە سەرنج لەسەر شەڕی داعش لەعێراق‌و سوریا لابدات.

بەپێی راپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا سەرەڕای داواكارییەكان‌و نیگەرانیەكان، مەسعود بارزانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ڕیفراندووەمەكە هەروەكو چۆن پلانی بۆ دانراوە لە 25 ی مانگی نۆ بەڕێوە دەچێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەو چوارچێوەیەداو لەمیانەی سەردانەكەی ئەم هەفتەیەیاندا بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆك وەزیری عێراق حەیدەر عەبادیدا كۆدەبێتەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی نیگەرانییەكانیان لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان.

لەراپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە، كە توركیا مەترسی ئەوەشی هەیە دەنگی بەڵێ كوردەكانی وڵاتەكەی بۆ جیابوونەوە هان بدات، كە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەیان ساڵە لە پێناو ئەوە خەبات دەكات.

بەر لەدەرچوونی بۆ نیویۆرك بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەردۆغان ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند ئانكەرەو بەغدا بۆچوونی هاوبەشیان هەیە لەسەر ئەو ڕیفراندۆمە.

ئەردۆغان وتیشی: "ئێمە لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عەبادی كۆدەبینەوە، كە یەك ئامانجمان هەیەو ئامانجی ئێمەش ئەوەیە عێراق دابەش نەبێت".

ئەردۆغان پێشتریش ڕایگەیاندبوو، كە بڕیاری مەسعود بارزانی بۆ دووانەخستنی ڕیفراندۆمەكە "زۆر هەڵە بوو" لەو بارەوەش هۆشداری دایە هەرێم‌و داوای كرد بڕیارەكە هەڵبوەشێتەوە.

شەوی شەممەش سەرۆك وەزیری توركیا بینالی یەلدرم ڕایگەیاند "ڕیفراندۆمی باكووری عێراق مەسەلەیەكی ئاسایشی نیشتمانییەو توركیا هەموو هەنگاوێكی پێویست دەنێت".

لەكاتێكدا بارزانی سورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئەردۆغان دەڵێت حكومەتی توركیا كۆبوونەوەكانی ئاسایشی نیشتمانی‌و كابینەت پێشدەخات بۆ 22 ی مانگی 9و لەوێدا توركای بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر پاش ڕیفراندۆمەكە ڕادەگەیەنێت.

سەرەڕای ئەوەی توركیا پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بارزانیدا دروستكردووە لەسەر بنچینەی پەیوەندی ئابووری بەهێز، هەروەها ئانكەرەو هەولێر گومانیان لەگروپە كوردەكانی تر و حكومەتی ناوەندی عێراقیش هەیە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانی بارزانییەوە بەڕێوەدەچێت، ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیلە نەوت بەڕێگای توركیا ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات.

هـ ـ ح