گۆتێریس داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا دەكات

عیراق

18/09/2017‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ گۆتێریسی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدای كردەوە، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.

ئەنتۆنیۆ گۆتێریس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پێویستە بەرپرسانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەست بەگفتوگۆ بكەن، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان بەپێی دەستووری وڵات چارەسەربكەن.

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان راشیگەیاند، ئەگەر كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەرنەكرێت، ئەوە بەدڵنیایی زیانی بۆ هەردوولا دەبێت، بۆیە دەبێت لەو بارەوە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە.

داواكارییەكەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس لەكاتێكدایە، كە چەند ساڵێكە كێشە لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق هەیە ئەوەش لەسەر چەند پرسێكی سیاسی‌و ئابووری، كە ئەوەش وایكردووە، هەلێر بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بدات.

گۆتێریس لەو بارەوە ئەوەی راگەیاند، كە نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ پرۆسەی ریفراندۆم نییە، چونكە "ئەو پرۆسەیە سەرنجەكان لەسەر شەڕی داعش لادەبات‌و كەمیكەتەوە، كە دەبێت ئەولەویەتی كار لەئێستا لەناوبردنی داعش بێت".

هـ ـ ح