هیچ بەدیلێكی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم بەكورد نەدراوە

کوردستان

18/09/2017‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان ئاشكرایكرد، كە هیچ بەدیلێك بەكورد نەدراوە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، جگە لەوەی، كە وتراوە ڕیفراندۆم دوابخەن‌و هەوڵی نێوبژیوانیتان دەدەین لەگەڵ عێراقدا.

عەلی حەمەساڵح، لەمیانی نووسنێك، كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: "ئەگەر ڕیفراندۆم بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان بێت، لەهەمووكاتێكدا ئێران‌و توركیا‌و عێراق و تەنانەت ئەمریكاش دژی دەبن، ئەگەر ڕیفراندۆم پرۆژەیەكی توركی، یان ئێرانی بێت، ئەوا دژایەتی ئەوانی دیكە زیاتر دەبێت".

پەرلەمانتارەكە هەروەها دەڵێت: "زۆر باش دڵنیام، حكومەتی عێراق ئەوەی لە ٢٠١٣ دا بە كوردی داوە جارێكی دیكە نایداتەوە، كە هەرچەندە لای ئەمریكییەكان‌و وڵاتانی دیكە هیچ بەڵێنێكی جدی بۆ كورد نەبووە، بەڵام ئەو جۆرە بەڵێنانە ئەگەر هەشبن پشتی پێنابەسترێت".

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەمریكا توانای ئەوەی نییە هیچ شتێك بەسەر عێراقی ئەمڕۆدا بسەپێنێت، بۆیە بەدیل دروستكردنی سیستمێكی حوكمڕانی تەندروستە بەرگەی فشارە دەرەكییەكان بگرێت، لەگەڵ دروستكردنی سوپای نیشتمانی دادگای نیشتمانی‌و زانكۆی نیشتیمانییە، ئەوەش لەبری دامەزراوە حیزبیەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو نوێنەرانی وڵاتانی جیهان، ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا، لەگەڵ نوێنەری نەتەوەكگرتووەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەوەو وا بڵاوكرایەوە، ئەو لایەنانە جێگرەوەیەكیان داوە بەسەركردایەتی سیاسی كورد، ئەوەش لەبری ئەنجامدانی ریفراندۆم.

هـ ـ ح

بەپەلە