یەڵدرم: دروستکردنی دەوڵەت لە عێراق و سوریا خەیاڵی خاوە

کوردستان

18/09/2017‌ 884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند ئەوانەی هەوڵی دروستکردنی دەوڵەت لە سوریا و عێراق دەدەن خەیاڵیان خاوە رێگە نادەن بگەنە ئامانجەکانیان.

دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئەیلول بڵاویانکردەوە بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی دەوڵەت لە سوریا و عێراق بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی لێکی ئەدەنەوە و هەر رێکارێک پێویست بێت بەرانبەری دەیگرنە بەر.

یەڵدرم ئاماژەی بەوەداوە ئەوان هۆشداری پێویستیان داوەتە ئەو کەس و لایەنانەی هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتی "دەستکرد" دەدەن و لە کاتی خۆیدا وەڵامی گونجاویان دەبێت.

قسەکانی یەڵدرم لە کاتێکدایە بریارە ٢٥ی ئەم مانگە باشوری کوردستان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و جیابونەوە لە عێراق ئەنجام بدات ئەوەش کاردانەوەی توندی تورکیای بە دوای خۆیدا هێناوە.

یەڵدرم ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستە هەمووان ئەوە بخەنە مێشکیانەوە با هیچ کەسێک لەسەر سنوورەکانی باشوورمان لە سووریا و لە عێراق هەوڵی ئەوە نەدات ئەمری واقع بخوڵقێنێت تورکیا لەوبارەیەوە توندە و هۆشداریی پێویستی داوە ئەگەر هۆشدارییەکان جێگە نەگرن، ئەوا تۆزقاڵێک سڵ لە گرتنەبەری رێکاری پێویست ناکەینەوە''.

پیشتریش چەند جارێک بەرپرسانی باڵای تورکیا لە سەر هەمان پرس هۆشداریان داوەتە هەرێمی کوردستان و رایانگەیاندووە کاردانەوەی توندیان بەرانبەر بڕیارەکە دەبێت.
ر.ا

بەپەلە