شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، ئەگەر هاوپەیمانان بۆ دواخستنی ریفراندۆم بەدیلیان بدەنێ رۆژی 25ی مانگ ئاهەنگ دەگێڕن.
قسەكانی مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەمیانی وتارێكی هات، كە لەبانگەشەی ریفراندۆم لەشاری سۆران پێشكەشیكرد، كە باسی لەو بەدیلانە كرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خستوویەتییە روو بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆم.
بارزانی راشیگەیاند، هاوپەیمانان چەند بژاردەیەكیان خستووەتەڕوو، بەڵام تائێستا بۆ بژاردەكان، "هیچ گرەنتییەك نەدراوە، بۆیە ئێمە چاوەڕێی گرەنتی دەكەینو لەو بارەشەوە گفتوگۆ بەردەوامە".
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئێستا وڵاتانی زلهێز لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی پرۆسەی ریفراندۆم دوابخەن، بۆ ئەوەش چەند پێشنیازێكیان خستووەتەڕوو.
بارزانی هەروەها رایگەیاند، بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری تاكە كەسو حیزبێك نییەو بڕیاری گەلی كوردستانەو گەلی كوردیش سوورە لەسەر ئەنجامدانی، كە مافێكی رەوای خۆیەتی.
هـ ـ ح