بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات.. رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتە بەر

کوردستان

20/09/2017‌ 1222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات‌و بۆ ئەوەش رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی سلێمانی دەكات، ئەوەش بۆ بەشداریكردن لەهەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم، كە بڕیارە 25/9/2017 بەرێوەبچێت.

بەهۆی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ سلێمانی، ئێستا لەزۆربەی ناوچەكانی شارەكە رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر، ئەوەش بۆ رێگری لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

مەسعود بارزانی هەر ئەمڕۆ لەسەردانەكەیدا بەشداری كەرنەڤاڵی "دەنگی بەڵێ‌" لەیاریگاكەی سلێمانی دەكات‌و بڕیاریشە وتارێك پێشكەش بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە