ئەگەری كاردانەوەی سەربازی توركیا لەبارەی ریفراندۆمی هەرێم دەكرێت

کوردستان

21/09/2017‌ 1282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای توركیای ئەگەری كاردانەوەی سەربازی وڵاتەكەیان دەكەن، ئەوەش لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەی تورك پرێسی توركی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی 22 ئەم مانگە ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا كۆدەبێتەوە، كە كۆبوونەوەكە تایبەتە بەپرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا بۆ دانی بڕیارە لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارێكی سەربازی دەبێت.

رۆژنامەكە هۆكاری بۆ ئەوەش گێڕاوەتەوە، كە ئەو ئەنجوومەنە تەنیا بۆ بڕیاری سەربازی كۆدەبێتەوە، بۆیە ئەگەر زۆرە كاردانەوەكەی توركیا كاردانەوەیەكی سەربازی بێت لەسەر ریفراندۆمی هەرێم.

ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رۆژی 25 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، كە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش سبەی هەینی ئەنجامدەدرێت، ئەوەش پێش سێ‌ رۆژ لەوادەی ئەنجامدانی پرۆسەكە.

رۆژنامە توركییەكە نموونەی بەقسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش هێنانەوەتەوە، كە رایگەیاندبوو، ئەگەری سزادانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی ریفراندۆم هەیە.

هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستی بەمانۆڕێكی سەربازی لەنزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەهەرێمی كوردستان كردووەو بڕیارە مانۆڕەكەش تا 26 مانگ بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح