بارزانی هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر ریفراندۆم بە "چاوەڕواننەكراو" دەزانێت

کوردستان

23/09/2017‌ 982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی هەڵوێستی‌ ئەمەریكا لەبارەی‌ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەچاوەڕواننەكراو دەزانێت، لەكاتێكدا ئەوان بیریاندەكردەوە، هەڵوێستیان پێچەوانەی ئێستا بێت.

مەسعود بارزانی‌ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی‌ ئەمەریكا رایگەیاند، ئێمە پێشبینیمان دەكرد، هەڵوێستی ئەمریكا پشتگیری بێت بۆ ریفراندۆمی هەرێم، ئەوەش بەهۆی ئەو هەموو قوربانییەی پێشمەرگە لەشەڕی داعش داوییەتی.

مەسعود بارزانی راشیگەیاند، كە كورد كێشەی لەگەڵ ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، كێشەی ئەوان لەگەڵ بەغدایە، جەختیشیكردووەتەوە، نەدەبوو ئەمریكا هەڵوێستی بەو شێوەیە بێت.

قسەكانی بارزانی لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە ئەمە نیگەرانی ئەمریكای لێكەوتووەتەوە، ناڕازییە بەپرۆسەكە.

تەواوی چاوپێكەوتنەكەی بارزانی لەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە، كە رۆژی پێنج شەممە ئەنجامدراوەو ئەمڕۆ شەممە هەموو چاوپێكەوتنەكە بڵاوكراوەتەوە..

بەپەلە