بارزانی هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی ریفراندۆم رادەگەیەنێت

کوردستان

23/09/2017‌ 3142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فشارەكانی سەر دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم بەردەوامن‌و فراوانیش بوون‌و بڕیاریشە مەسعود بارزانی هەڵوێستی كۆتایی لەو بارەوە رابگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسعود بارزانی، رۆژی یەك شەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات، كە بڕیاربووە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامبدرێت، بەڵام دواخراوە بۆ سبەی.

هەر بەپێی سەرچاوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی مەسعود بارزانی رۆژی یەك شەممە بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی كۆتاییە لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە ئێستا فشارێكی زۆری ناوخۆیی‌و دەرەكی هەیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە.

بارزانی لەكۆتا دەركەوتنیشی، كە رۆژی هەینی بوو هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم لەشاری بەغدا رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێم بڕیاری گەلی كوردەو لەدەست ئەو و حیزبەكانیش نەماوە، لەوادەی خۆی ئەنجامدەدرێت‌و هیچ كاتیش بۆ ئەوە نەماوە گفتوگۆ لەبارەی دواخستنی بكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە