له‌سلێمانی قۆناغی دوەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ده‌ستپێده‌كات

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 9885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لیستی هەزاران فەرمانبەرو هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەی ڕاگەیاند کە لەقۆناغی دوەمی دابەشکردنی زەویدا، ناویان دەرچوە.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان‌و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن‌و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، دەستپێکردنی قۆناغی دوەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوری شارەوانیی سلێمانیدا ڕاگەیاند.

لەم قۆناغەدا 17 هەزارو 827 کەس لەفەرمانبەران‌و هێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگە، کە لەڕێگه‌ی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە ناویان دەرچوە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی زەوی وەردەگرن.

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی پیرۆزبایی لەو فەرمانبەرانە کرد کە ناوەکانیان لەم قۆناغەدا دەرچوەو جەختی لەسەر بەردەوامبونی پڕۆسەکە کردەوەو ڕایگەیاند، "تیمەکانی شارەوانی بەچڕیی کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی، بەئامانجی زامنکردنی دادپەروەریی".

 

بزانه‌ ناوى تۆى تێدایه‌