شارپرێس:
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جوڵه‌یه‌كى دیبلۆماسیى توند دژى یه‌كێتیى نیشتمانى ده‌ستپێده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تى پارتیش ورده‌كاریى ئه‌و جوڵه دیبلۆماسیه تونده دژى پارتى بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جوڵه‌یه‌كى دیبلۆماسیى توند دژى یه‌كێتیى نیشتمانى ده‌ستپێده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌سه‌ركردایه‌تى پارتی ورده‌كاریى ئه‌و جوڵه دیبلۆماسیه تونده دژى یه‌كێتیی بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تى پارتى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "له‌دواى ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زار له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، پارتى تیمێكى سێ كه‌سى دروستكردوه كه پێكهاتون له‌مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك‌و دوو سه‌ركردایه‌تى".
سه‌رچاوه باڵاكه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى، ئامانج‌و هۆكارى پێكهێنانى ئه‌و تیمه سێ كه‌سیه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و تیمه‌ى پێكهێنراوه، ته‌واوى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانیشی پارتیشیان له‌گه‌ڵدایه‌و ئه‌ركیان بریتى ده‌بێت له‌گه‌یاندنى ورده‌كاریى ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زار".
وتیشى:"ئه‌و تیمه‌ى پێكهێندراوه، سه‌ردانى ته‌واوى كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى‌و باڵیۆزخانه‌كان ده‌كات‌و بۆیان ڕونده‌كاته‌وه، كه پارتى‌و هیچ هێزێكى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ئاگاداریى‌و بڕیارى حكومه‌ت به‌شداریى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زارى نه‌كردوه".
سه‌رچاوه باڵاكه جه‌ختیكرده‌وه، "پارتى ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت به‌سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تى‌و باڵیۆزخانه‌كان، كه ئه‌و هێزه‌ى یه‌كێتیی له‌و هێرشه‌دا به‌كاریهێناون، ڕاسته هێزى فه‌رمى حكومه‌تن، به‌ڵام به‌بێئاگاداریى‌و بڕیارى حكومه‌ت ئه‌وكاره كراوه".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانى به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى، "تیمه‌كه‌ى پارتى كه پێكیهێناوه، ورده‌كاریى ژماره‌و پێكهاته‌ى هێزه‌كه‌و جۆرى چه‌كه‌كان ده‌دات به‌سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى جیهان‌و ورده‌كاریى ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر لاله‌زار ڕونده‌كاته‌وه".
سه‌رچاوه باڵاكه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى وت:"پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مافى خۆى ده‌زانێت ئه‌و جوڵه دیبلۆماسیى‌و سیاسییه ده‌ستپێبكات، چونكه پارتى هێزى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستانه‌و پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمه، بۆیه ڕێگه نادات هیچ هێزێك ئه‌وه بكات كه له‌سلێمانى ڕویدا‌و وه‌كو خاڵى لاواز‌و نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌رێم حساب بكرێت".
ڕۆژى سێشه‌ممه، له‌نوێترین پێشهاتى دواى ڕوداوه‌كه‌ى لاله‌زار، بافڵ تاڵه‌بانى جوڵه‌یه‌كى سیاسیى دژى پارتى ئه‌نجامداو سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگرت.
سه‌ربارى ئه‌و جوڵه‌یه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیى، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر قوباد تاڵه‌بانى له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاندو وتى:"پارتى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م كه‌یسه‌و به‌جوڵه‌كان دژى یه‌كێتیى‌و خودى بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه نییه".
ئه‌و جوڵه سیاسییه تونده‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 22ى ئه‌م مانگه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌هێزێكى زۆر‌و چه‌كى زۆر قورس هێرشیكرده‌سه‌ر لاله‌زارو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و دواى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كى توندى سێ كاتژمێر‌و نیوى، هێزه‌كه‌ى یه‌كێتیى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆلادى برایان ده‌ستگیركرد.
دواتر چه‌ند زانیارییه‌ك باسیان له‌وه‌كرد، ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دژى لاهور شێخ جه‌نگى‌و لاله‌زار به‌كارهێندراون، بریتین له150 درۆنى بۆمبڕێژكراوو چاودێریى، نزیكه‌ى هه‌زار هاوه‌ن، نۆ تانك، 100 موده‌ڕه‌عه‌و 150 باجه‌ر، سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانیش فەرەنسی‌و ئەمریکین.
