شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕهخنهیهكى توندى لهوڵاتانى ڕۆژئاوا گرتو ڕایگهیاند، "كاتێك بهبهرچاوى ههمویانهوه غهززه ئاواى بهسهردێت، چۆن ڕویان دێت باسی دیموکراسیی بکەن".
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لەكۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، "چۆن دەكرێت وڵاتانی ئەوروپا ڕێگە بەو دڕندەییە بدەن ئەمڕۆ لەفەڵەستین دەكرێت، لەكاتێكدا بانگەشەی دیموكراسی دەكەن".
وتیشی، "بۆچونە جیاوازەكان لەشاری سلێمانیى، بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشتی لێدەكرێت".
باسی لەوەشكرد، "گرژییو شەڕەكان سیمای ناوچەكەی تێكداوە، تاكڕەوییو توندڕهویی بوەتە هۆی پاشهكشهكردنى دیموكراسی".
لەكۆنفرانسەكە جهختیكردهوه، "ئێمە لەكوردستان چەندین دەیە قوربانیبوینو زۆربەباشی لەماناكانی جەنگو جیاكاریی تێدەگەین، خەڵك لێرە لەم ناوچەیە هەوڵدەدات هەمیشە خاوەن هیوابێت، پێویستە پێكەوە كاربكەینو پەیامی ئاشتیو برایەتی بەجیهان بگەیەنین".
لەكۆتاییدا وتی، "ئێمە دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوەو تەنها قسەمان نەبێت دەبێت كردارمان هەبێت".