شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردویى‌و ناوهێنانى دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیى له‌لاله‌زار كه ئه‌و دوو كه‌سه زۆرترین مقۆمقۆیان له‌ناو خه‌ڵكدا دروستكردوه، ئاوات شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند، "من كاتێك لاى لاهورو پۆڵات بوم، ئه‌و دوو كه‌سه‌م نه‌بینیوه‌و له‌وێ نه‌بون"، به‌ڵام كه‌مێك دواى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو ئاوات شێخ جه‌نگى خوشكى گه‌وره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى له‌چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ى چی به‌ڕێبوار حامی‌و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ف هه‌ورامی ده‌ڵێیت؟ وتی:"له‌كاتی دواهه‌مین به‌رگریی‌و شه‌ڕی لاهورو پۆڵات، من ڕێبوار حامی حاجی غالی‌و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ف هه‌ورامیم نه‌بینی‌و لای لاهورو پۆڵات نه‌بون".
كه‌مێك دواى كۆتاییهاتنى چاوپێكه‌وتنه‌كه، ئاوات شێخ جه‌نگى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"كاك ڕێبوار حامی حاجی غالی‌و كاك ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ف هه‌ورامى، تا دوا ساته‌كانی شه‌ڕه‌كه دڵسۆزانه به‌رگرییان كرد، من كه ده‌ڵێم نه‌مبینیون، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وكاتانه‌ی ئێمه له‌خواره‌وه بوین، ئه‌وان هه‌ر به‌رگرییان ده‌كرد زۆر دڵسۆزانه، هه‌ر ئه‌وه‌شیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌و برا دڵسۆزانه‌مان خوا بیانپارێزێ".
