ژنێکی کورد بەتۆمەتی هاوکاری ئیسرائیل زیندانی دەکرێت

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1298 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئیلهام نادری مونفەرێد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نۆدشەی سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی مەریوان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ئیلهام نادری مونفەرێد، تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی نۆدشە لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی «چالاکیی پەخش و بڵاوکردنەوە بە قازانجی ئیسرائیل» سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی بیست و یەک مانگ و نیو لەو سزایە هەڵپەسێردراوە و دوو مانگ و نیوی سزاکەی بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

 ئەو هاووڵاتییە لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک  هەڕەشەی لێ کرابوو کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ئ.ه

بەپەلە