شارپرێس:
ئۆتۆمبێلێک کە بەسیستەمی غاز کاردەکات لەنێو ماڵێکدا لەگوندی باستیک کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی (دهۆک ـ زاخۆ) تەقیەوەو بەوھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوهو برینداریش ههیه، بهرگریى شارستانیش دهڵێت:"ئهو دوو كهسهى گیانیان لهدهستداوه بران".
موقەدەم جەمال هەسن بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاشكرایكردوه، کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ، لەگوندی باستکێی سەر بەناحیەی باتێلی زاخۆ، دوو برا کە ئۆتۆمبێلەکەیان بەغاز کاریکردوە، غازی ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەو گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئۆتۆمبێلى ئهو دوو برایه لەجۆری کیا بوهو بوەو ئۆتۆبێلەکە ئاگرییگرتوە.
ئهوهشى وتوه، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە، براکان یەکێكیان تەمەنی 13 ساڵو ئەوەی دیکەش تەمەنی 19 ساڵە".